PM:05:12:17/05/2025
4196 جار خوێندراوەتەوە
ئیسرائیل و حەماس بەشێوەییەکی ناڕاستەوخۆ و بەبێ مەرجی پێشوەختە، گەڕێکی نوێی دانوستانەکانیان لەباری کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە لە قەتەر دەست پێکرد.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی حەماس بڵاویکردەوە، گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەستی غەززە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئسرائیل و حەماس لە دەوحە دەستی پێکردووە.
ئەو بەرپرسە بە
رۆیتەرزی وتووە، دانوستانەکان بەبێ مەرجی پێشوەختە بەڕێوە دەچێت و باس لە هەموو
پرسەکانی پەیوەست بە شەڕەکە دەکرێت.
باسی لەوەش
کرد، حەماس هەموو هاوکارییەکان بۆ راگرتنی شەڕی غەززە پێشکەشی وڵاتانی نێوەندگیر
دەکات، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەرەوپێشچوونی باش بەخۆیەوە ببینێت.