PM:03:41:17/05/2025
2120 جار خوێندراوەتەوە
٣٧ ساڵ بەسەر کیمیابرانکردنی گوندی وەرێ لە دۆڵی بالیسان تێدەپەڕێت و کەسوکاری شەهیدان دەڵێن، لەلایەن حکومەتەوە پشتگوێ خراون و بێباکە بەرامبەریان.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥، وەک هەر کارەساتێکی پشتگوێخراوی ئەنفال بەرامبەر گەلی کورد، ٣٧ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی گوندی وەرێ لە دۆڵی بالیسان تێدەپەڕێت و کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی نیگەرانن و دەڵێن، حکومەت و دەسەڵاتداران بێباک و بێ هەڵویستن بەرامبەریان.
هاوڵاتیان و
گوندنشینانی گوندی وەرێ لە سنووری خۆشناوەتی لە کاتی ئامادەکاری و پێشوازی کردنی
جەژنی رەمەزان، لەو ساتەدا لە بەرواری ١٦ی ئایاری ١٩٨٨، فڕۆكە جەنگیەکانی رژێمی
بەعس، پەلاماری گوندەکەیان دا و بەچەکی کیمیایی بۆردومانیان کرد.
لە ئەنجامدا ٤٠ هاوڵاتی شەهید بوون و ژماریەکی
زۆریشیان برینداربوون کە تائێستاش ئەوانەی لەژیاندا ماون کاریگەریی چەکی کیمیاییان
بەسەرەوە ماوە.
وەرێ گوندێكە،
سەر بە شارەدێی بێتواتەی شارۆكەی رانیەیە و لە باكورەوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی
هەرمك و لە باشوور لەگەڵ گوندی سەردۆڵ و لە رۆژهەڵات لەگەڵ گوندی بێناتان و لە رۆژاوا
لەگەڵ گوندی چیوەی سەروو.
ڤ.ر