سەردێڕ:

ئێران: هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە گرنگ دەزانین بۆ رەتكردنەوەی توندوتیژیی

PM:02:41:13/05/2025

1436 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ده‌كەین و بە "هەنگاوێکی گرنگی دەزانین بۆ رەتکردنەوەی توندوتیژی و بەهێزکردنی ئاسایش".


ئه‌مڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، هیوادارن تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی و ئارامی لە تورکیاو ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ده‌كه‌ن و بە هەنگاوێکی گرنگه‌ بۆ رەتکردنەوەی توندوتیژی و بەهێزکردنی ئاسایش دەزانن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ 
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوای نزیکەی ٤٨ ساڵ لە خەباتی سیاسی و چەکداری، بە شێوەیەکی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەکدانانی راگەیاند و کۆتایی بە شەڕی چەکداریی لەگەڵ تورکیا هێنا.


 













گەلەری