PM:12:48:13/05/2025
3588 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری تەندروستی هەرێم دەڵێت، دۆخی تووشبوانی شێرپەنجە لە ئاستێکی باشدایە و وتیشی، تۆمارکردنی حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە هەرێم بەراورد بە شوێنەکانی دیکە کەمترە.
ئەمڕۆ سێشەمە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، رێژەی نەخۆشانی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە پارێزگاكانی دیکەی عێراق كەمترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەیاسا سندووقی كۆمەك بۆ
تووشبووانی شێرپەنجە هەیە كە بەرەنگاریی شێرپەنجە دەبێتەوە لە رووی زوو
دەستنیشانكردن و چارەسەركردن.