PM:05:04:12/05/2025
3104 جار خوێندراوەتەوە
کۆمەڵی دادگەری لە ریزی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان کشایەوە و بەشداری کۆبونەوەی بەرەی پێکهێنانی ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتووی نەکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، کۆمەڵی دادگەری لە ریزی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان کشایەوە و بەشداری کۆبونەوەی بەرەی پێکهێنانی ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتووی نەکرد دژ بە پارتی و یەکێتی.
هەروەها،
پارتی و یەکێتی داوایان لە چەند هێزێکی سیاسی کردووە کە بەشداری ئەو بەرەیە نەبن و
رێگەنەدەن ئۆپۆزسیۆنێکی یەکگرتوو دروست ببێت.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێشتر بانگێشتی
حزبەکانی درەوەی دەسەڵاتی کردبوو بۆ ئەوەی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانی
عێراق بکەن.
هاشم ئازاد