سەردێڕ:

بانکی رافیدەین: پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە حاجیان دەستیپێکردووە

PM:11:17:09/05/2025

1620 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین دەستپێکردنی پێدانی دۆلاری بە نرخی فەرمی بە حاجییان راگەیاند و دەشڵیت، بۆ هەر هاوڵاتییەک دوو هەزار دۆلار بە هەزار و ٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک دەبێت.


ئەمڕۆ هەینی ٩ـی ئایارـی ٢٠٢٥، بانکی دەستپێکردنی پێدانی دۆلاری بە نرخی فەرمی بە حاجییان راگەیاند و وتیشی، ئەم هەنگاوە وەک ئاسانکارییەکە بۆ حاجییانی عێراق، بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستیان بە دراوی بیانی بگات پێش گەشتەکەیان.

هەروەها، داوا لە و هاوڵاتیانە دەکات کە بۆ حەج دەچنە سعودیە، سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن و بەڵگەنامە فەرمییەکان لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی دۆلار.

باسی لەوەشکرد، پڕۆسەی پێدانی دۆلار بەپێی میکانیزمی رێکخراو بەڕێوەدەچێت، به ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و ئاسوودەیی حاجییان.













گەلەری