PM:05:30:09/05/2025
4288 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نزیک گوندی گەرم کەنداڵ لە سنووری حاجیاوا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ خنکاوە و تیمەکانیان سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی ئایارـی ٢٠٢٥، عەلی قادر، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە غەسالەکانی گوندی ئەسریلان لە نزیک گوندی گەرم کەنداڵ لە سنووری حاجیاوا مێردمنداڵێک لەناو گۆمە ئاواکاندا خنکاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مێردمنداڵەکە لەناو ئەو گۆمە ئاوانەدا خنکاوە کە غەسالەکان ئیشی تێدا دەکەن و لە ئێستادا تیمەکانیان
سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکەن.