سەردێڕ:

ماتۆڕسکیلە تۆمارنەکراوەکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت

PM:01:49:09/05/2025

2992 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی مێرگەسۆر بریاری تۆمارکردنی سەرجەم ماتۆڕسکیلەکانی دەرکرد و دەڵێت، هەر ماتۆڕسکیلێک تۆمار نەکرابێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئایاری ٢٠٢٥، قائیمقامی مێرگەسۆر رایگەیاند، پێویستە سەرجەم شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان بۆ تۆمارکردنی ماتۆڕەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی هاتوچۆی مێرگەسوور، یان بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی بارزان بکەن.

وتیشی، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان پێویستە لە رۆژی یەکشەممە، ١١ی ئایار، تاکو ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، ماتۆڕەکانیان تۆمار کردبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەو وادەیەی دیاریکراوە هەر ماتۆڕسکیلێک تۆمار نەکرابێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.













گەلەری