سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە؛ گەیشتە چەند؟

AM:08:38:09/05/2025

1504 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٠ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٦٠ سەنت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئایاری ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦٣ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.













گەلەری