سەردێڕ:

په‌رله‌مانتارێكی عێراق: هه‌رێمی كوردستان ٤.٨ ترلیۆن دینار قه‌رزاری به‌غدایه‌

PM:10:42:08/05/2025

2628 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، قەرزەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ٤.٨ ترلیۆن دینار بووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی ئایارـی ٢٠٢٥، مستەفا کەرعاوی، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، قەرزەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا دەگاتە ٤.٨ ترلیۆن دینار، وتیشی دادگای فیدراڵی بڕیاری بە خۆجێییکردنی مووچەی فەرمانبەرانی داوە، کە بەو پێیەش بڕی مووچە بەبێ هیچ زیادەیەک خەرج دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای فیدراڵی بڕیاری بە خۆجێییکردنی مووچەی فەرمانبەران داوە، کە بەو پێیەش بڕی مووچە بەبێ هیچ زیادەیەک خەرج دەکرێت، سەرەڕای ئەمەش تا ئێستا بڕیاری تەوتینی مووچە جێبەجێ نەکراوە، بەغدا بەردەوامە لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران.













گەلەری