سەردێڕ:

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیل لەم ناوچەیە دەستیپێکرد

AM:09:48:07/05/2025

1396 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی سلێمانی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی بێسەرەتا و بێمۆڵەتی دەستپێکردوو و رایگەیاند، لە سەیدسادق چەند ماتۆڕسکیلێک دەستیان بەسەردا گیرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی قائیمقامی سەیدسادق و بە هاوکاریی تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس، تیمەکانی هاتووچۆ هەڵمەتێکیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕی بێسەرەتا و بێمۆڵەت دەستپێکرد.

هاتووچۆی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، هەڵمەتەکە ئەو ماتۆڕسوارانەش دەگرێتەوە کە لە شەقام و کۆڵانەکان و لەناو بازاڕی سەیدسادق خەڵکیان بێزارکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەڵمەتەکەدا، چەند ماتۆڕسکیلێک دەستیان بەسەرداگیرا و رەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتنی سلێمانی کران.















گەلەری