PM:03:45:20/04/2025
1964 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی دزینی بڕێکی زۆر پارە لە هاوڵاتیەک.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هاوڵاتییەک بۆ بەشداریکردن لە پرسەیەک سەردانی شاری رانیەی کردووە، بەڵام لەلایەن کەسێکەوە بڕی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و حەوت ملیۆن دیناری عێراقی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لێدزراوە.
هەروەها، هێزەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی کەمتر لە شەو و رۆژێک توانیان ناسنامەی
تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەن کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥ـە و خەڵکی شاری رانیەیە، بەڵام لە
دەرەوەی وڵات دەژی.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر دوو جار
بە تۆمەتی دزیکردن سزادراوە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.