سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: لە حەوت بەرەدا لە جەنگداین و دەشزانین باجەکەی قورسە

PM:09:46:19/04/2025

2036 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، وڵاتەکەی دەچێتە قۆناغێکی گرنگەوە لە شەڕ دژی حەماس، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل ملکەچی مەرجەکانی حەماس نابێت و دەشزانن باجەکەی قورسە.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تا حـەمـاس لەناو نەبەین و بارمتەکان ئازاد نەکەین کۆتایی بە شەڕەکە ناهێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شەڕەی ئیسرائیل دژی حەماس ئەنجامی دەدات لە حەوت بەرەدا بەردەوامە و ئەو باجەی ئیسرائیل لەم شەڕەدا دەیدا قورسە.

هاوکات لەبارەی رێکەوتنیان لەگەڵ حەماس، ناتانیاهۆ پشتڕاستی کردووەتەوە کە حەماس پێشنیارێکی ئیسرائیلی بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان رەتکردووەتەوە.

لەبارەی ئێرانیشەوە باسی لەوەکرد، ئیسرائیل پابەندە بە رێگریکردن لە هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی لە ئێران، روونیشیکردەوە، ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل نەبوایە، ئێران ١٠ ساڵ لەمەوبەر دەیتوانی بۆمبی ئەتۆمی دروستبکات.













گەلەری