PM:08:37:19/04/2025
2732 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا گەشتیارێکی عەرەب لە بەنداوی ئاقوبان لە سنووری شەقڵاوە خنکا. وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێریش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە کەمتر لە دوو کاتژمێر لە لايەن تيمی ژێر ئاوی قەنديل تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "کاتژمێر ٦:٣٠ـی ئێوارە ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی خنکان لە بەنداوی ئاقوبان لە سنووری شەقڵاوە، دەست بەجێ تیممان نارد بۆ شوێنی رووداوەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی لە کاتی شەودا بوو دۆزینەوەی تەرمەکە زەحمەت بوو بەڵام بە کەمتر لە دوو کاتژمێر
لە لايەن تيمی ژێر ئاوی قەنديل توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، گەشتیارەکە عەرەبە و رەگەزی پیاوە، دانيشتووی شاری رومادییە و ٢٠ ساڵە، بەمەستی گەشت کردن هاتبوونە سەدی
ئاقوبانی خواروو.
وتەبێژەکە باسی لەوەشکرد، لەمساڵدا لە سنووری پارێزگای هەولێر پێنج
کەس خنکاون دوو ژن و سێ پیاو بوون.
کەریم کەیفی - سۆران