PM:05:57:18/04/2025
3220 جار خوێندراوەتەوە
فشارە نێودەوڵەتى و هەرێمییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەى نەوتى هەرێم چڕتر بوونەتەوە و دواى ئەمریکا، تورکیاش لەسەر ئەو پرسە هاتە دەنگ.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نوح یەڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێک گەیشتە هەرێم و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم لەوانەش سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەر کۆبووەوە، بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆیان لەسەر گرنگی دەستپێکردنەوەى هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانى تورکیاوە کردووە.
هاوکات، پێشتریش دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکا هۆشدارییان بە بەرپرسانى
هەرێم داوە کە دەبێت هەرچى زووە ئاستەنگەکانى بەردەم هەناردەى نەوتی هەرێم
چارەسەربکەن و پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو ساڵە هەناردەى نەوتی هەرێم بە بۆری لە رێگەى
بەندەری جەیهانەوە راگیراوە، بەڵام لەو کاتەوە فرۆشتنى نەوت بە تانکەر و بەشێوەى
قاچاخ لەلایەن پارتى و یەکێتیەوە بەردەوامە و داهاتەکەشی نادیارە.