PM:03:40:17/04/2025
11400 جار خوێندراوەتەوە
دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بریاریدا بە رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایەی لەسەر وریا حەمەکەریم تۆمارکرابوو لە دادگا، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر راپۆرتێكی وریا حەمەکەریم، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە سکاڵایەکی لەسەر تۆمارکردبوو لە دادگا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایەی کە بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە کە لەسەر وریا حەمەکەریم تۆماری کردبوو.
دوای راپۆرتێکی وریا حەمەکەریم لە کەناڵی ئێن ئاڕ
تی، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە داوایی لەسەر ناوبراو تۆمارکردبوو لە دادگا و
داوای ٤٠ ملیۆن دیناری کردبوو وەک قەرەبوو و دادگاش سکاڵاکەی رەتکردەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە،وریا
حەمەکەریم لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دەیان جار زیندانی کراوە و چەندین داوای
دیکەی لەسەر تۆمارکراوە و رۆژانە بەرێگای دادگاوە بوو، هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی و
دەستەبژێر نەک ئاوڕیان لێنەدایەوە بەڵکو پشتیوانییەکیشیان بۆ وریا حەمەکەریم
دەرنەبڕی.