وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمەریکا پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم گفتوگۆ ناکەن. دەشڵێت، لەگەڵ واقع مامەڵە دەکەن نەک لێدوانی میدیایی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا جەختیکردەوە، وڵاتەکەی دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت، ئەو پرسەش لە هیچ دانوستانێکیان لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆی لەسەر ناکەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، "ئێمە هەڵوێستی دژ بەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکی دەبیستین، ئەوەش
خزمەت بە پرۆسەی دانوستان ناکات، بەڵکو دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتر دەکات، چونکە ئێران
لەناو ژووری دانوستان مامەڵە لەگەڵ واقع دەکەین نەک لێدوانە میدیاییەکان".
باسی
لەوەشکردووە، تاران کراوەیە بەرووی دیالۆگی جدی ئەگەر واشنتن هەڵوێستی بنیاتنەرانە
بێت، بۆیە دەکرێت ئەو بابەتانە لەخولی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان کە بڕیارە
رۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچن، تاوتوێ بکرێن.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، ئەمریکا چالاکییە ئەتۆمییەکانی تاران رەتدەکاتەوە، وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، ناکرێت ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی یان پرۆگرامی پیتاندنی
یۆرانیۆم بێت.