PM:01:19:16/04/2025
3228 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
ئەمرۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و پابەندن بە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا.
وتیشی، تا ئێستا کە مانگی نیسانە بە باشی لیستی مووچە و
دابەشکردنی مووچە بەڕێوە چووە، دەبێت چاوەرێ بن تا ساڵی ٢٠٢٦ یاسایەکی تازەی بوجە
دەردکرێت و لە پەرلەمانی عیراق کاری لەسەر دەکرێت، حکومەت لەرێگەی ئەو یاسایەوە
داوای بودجە دەکات.