AM:10:28:16/04/2025
1376 جار خوێندراوەتەوە
نۆیەمین دیدار لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی دەستیپێکرد و لە دیدارەکەدا چەندین بەرپرسی هەرێم و عێراق و بیرمەندان و نوێنەر و سەرکردەی وڵاتان بەشداردەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نۆیەمین دیدار لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی دەستیپێکرد و چەندین بەرپرسی هەرێم و عێراق و بیرمەندان و نوێنەر و سەرکردەی وڵاتان لەوێ بەشدارن.
هەروەها، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە
دیدارەکەدا باسی لەوەکرد، زۆر مەترسی رووبەرووی ناوچەکەمان بۆتەوە، ناوچەکە
دووچاری گۆڕانکاری بووەتەوە و سەرباری هەموو ناکۆککییەکان ئێمە دەتوانین لەم
دیدارەدا گفتووگۆ بکەین.
هاوکات،
محەمەد شیاع سودانـی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق، لە نۆیەمین دیداری سلێمانی وتی، کارمان کردووە بۆ ویستی گەلی عێراق و خەمی ئێمە خەمی هاوڵاتیانی عێراقە.