سەردێڕ:

سودانی گەشتە فرۆکەخانەی سلێمانی و بەشداری لە نۆیەمین دیداری سلێمانی دەکات

AM:09:53:16/04/2025

1248 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت، سەرۆک وەزیراـی عێراق، گەشتە سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لە لەسەر دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردن و ئاڵەنگارییەکانی عێراق.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت، لە دیدارەکەدا بەرپرسانی هەرێم و عێراق و بیرمەندان و نوێنەر و سەرکردەی وڵاتان بەشداردەبن و محەمەد شیاع سودانـی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق بڕیارە لە دیدارەکەدا وتارێک پێشەکەش کات.

هەروەها، دیدارەکەی سلێمانی ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و بڕیارە ئەمڕۆ بەشێکی بەرپرسانی عێراق و هەرێم قسە بکەن لەوانەش محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و بافڵ تەڵەبانی.













گەلەری