AM:09:23:16/04/2025
1080 جار خوێندراوەتەوە
ده‌م پارتی رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردودا له شاری ئیستەنبوڵ نەشتەرگەری دڵ بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئه‌ندامی شاندی ئیمڕاڵی ئه‌نجامدراوه و دواتر دڵی دەستی بە لێدان کردوە، هەرچەندە لە ئاستی خوازراودا نەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دەم پارتی رایگەیاند، سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئه‌ندامی شاندی ئیمڕاڵی، شه‌وی رابردوو لە نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتنگەیل لە ئیستەنبوڵ نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجام دراوە، كه بەهۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه رووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌خت بوه‌وه.
باسی لەوەشکردووە، هێشتا سری سورەیا ئۆندەر له‌ژێر
چاره‌سه‌ردایه و باری تەندروستی ناجێگیره، له‌وباره‌یه‌وه په‌روین بوڵدان، ئه‌ندامی
شاندی ده‌م پارتی رایگه‌یاند، دڵی ئۆندەر لێدەدات بەڵام لە ئاستێکی پێویستدا نییە.