PM:11:59:15/04/2025
3236 جار خوێندراوەتەوە
تیمێکی توێژەرانی ئابووری لە زانکۆی کێنت لە بەریتانیا توێژینەوەیەکیان لەسەر کاریگەری سەگ و پشیلە لەسەر خۆشگوزەرانی ژیانی مرۆڤ ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری " Social Indicators Research" بڵاوکراوەتەوە، ئەو بەختەوەرییەی ئاژەڵە ماڵییەکان بۆ خاوەنەکانیان دەیهێنن، هەمان سوودە دەروونییەکانی هاوسەرگیری یان زیادکردنی مووچەی ساڵانەی گەورەی هەیە.
توێژینەوەکە کە ٢٥٠٠ خێزانی بەریتانی لەخۆگرتبوو، دەریخستووە کە خاوەندارێتی ئاژەڵێکی ماڵی پەیوەندی بە زیادبوونی دڵخۆشی ژیانەوە هەیە بە ڕێژەی ٣-٤ خاڵ لەسەر پێوەرێکی ٧ خاڵی، بەهاکان هاوشێوەی ئەو بەهایانەن کە لە کۆبوونەوەی بەردەوامی هاوڕێ و خزمەکان بەدەست دەهێنرێن.
دکتۆر ئادێلینا گشواندنەر نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت " گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەو کەسانەی خاوەنی ئاژەڵێکی ماڵین ئەوا چێژ لە تەندروستییەکی باشتری دڵ و خوێنبەرەکان وەردەگرن، ئاژەڵە ماڵییەکانمان دەتوانێت ئاستی هۆرمۆنی فشار، کۆرتیزۆڵ، لە جەستەماندا کەم بکاتەوە، بەم شێوەیە کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەستانی خوێن دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە".