سەردێڕ:

ترەمپ دەیەوێت ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم

PM:10:09:15/04/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سوڵتانی عومان قسەی کرد سەبارەت بە خولی داهاتووی دانوستانەکانی ئێران کە بڕیارە رۆژی شەممە لە عومان بەڕێوەبچێت و دەیەوێت ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کۆشکی سپی رایگەیاند، خاڵی کۆتایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە دانوستانەکاندا کە رۆژی شەممەی رابردوو دانیشتنی سەرەتایی لەخۆگرتبوو، ئەوەیە کە دەیەوێت دانوستانەکان بەکاربهێنێت بۆ دڵنیابوون لەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.

هەروەها، سەرۆکی ئەمریکا، قسەی لەگەڵ سوڵتانی عومان کردووە لەسەر قۆناغی داهاتووی کۆبوونەوەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، دەیەوێت دانوستانەکان بەکاربهێنێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.













گەلەری