PM:02:07:15/04/2025
1092 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئۆکرانیا دوو پڕۆژە یاسای پێشکەش بە پەرلەمان کرد بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٩٠ رۆژی دیکە، ئەمەش وایکردووە لەم ماوەیەدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سەبارەت بە درێژکردنەوەی یاسای سەربازی و کۆکردنەوەی گشتی لە ئۆکرانیا و بەگوێرەی بەڵگەنامەکان، باری نائاسایی لەو وڵاتە لە ٩ـی ئایار تا ٦ـی ئاب رادەگەیەنرێت.
هاوکات، ئەمەش دەبێتە پانزەهەمین جار لەسەریەک کە باری نائاسایی رادەگەیەندرێت
لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی روسیا لە ئۆکرانیا.