بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتوەتەوە، لە دوێنێوە دوو هەزار و ٢٧٣ کەس لە چوار پارێزگای عێراق رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەسرە بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تۆز و خۆڵبارینەوە تەندروستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون گەیشتووەتە ٧٤٩ حاڵەت.
هاوکات، لە
زیقاریش ١٧٤ کەس بەهۆی تەنگەنەفەسی و تێکچوونی دۆخی تەندروستییانەوە رەوانەی
نەخۆشخانە کراون.
لە لایەکی دیکەوە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای میسان رایگەیاند، زیاتر لە ٦٥٠ حاڵەتی
تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و دۆخی تەندروستی
سەرجەمیان جێگیرە.
لای خۆشیەوە مازن
عگێلی، بەڕێوەبەری تەندروستی موسەننا بڵاویکردەوە، سەرجەم کارمەندانی
نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە کراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و تەنها دوێنی زیاتر لە ٧٠٠
حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە داخڵی نەخۆشخانەکان کراون.
هاوکات،
پارێزگاری بەسرە رایگەیاند، بەهۆی ناجێگیری دۆخی کەشوهەوا ئەمڕۆ لەسەرجەم فەرمانگە
و ناوەندەکانی خوێندن کراوتەوە پشوی فەرمی.