PM:12:12:15/04/2025
2532 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا بەفر و باران و تەمێکی زۆر لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لە حاجی ئۆمەران بەفر بارین دەستیپێکرد و بارانبارین و تەمێکی زۆر چەمچەماڵ و دەوروبەری گرتەوە.
هاوکات، هەر لە چەمچەماڵ بەهۆی زۆری تەمەوە مەودای بینین کەم بووەتەوە و لە
پیرمامیش بەهۆی چڕی بارانبارین و تەمەوە مەودای بینین کەمتر دەبێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو بەفرەی لە حاجی ئۆمەران باریوە یەکەمین بەفری وەرزی
بەهارە و ئەمڕۆش کەشناسی هۆشداری دابوو لەبارەی کەشوهەوای ئەم دوو رۆژەی ناوچەکانی
هەرێم.