سەردێڕ:

١٠ خۆراک ڕێگری لە رەقبوونی خوێنبەرەکانی دڵ دەکەن

PM:11:57:14/04/2025

3584 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی پسۆڕی دەرمان ئاماژەی بە ١٠ خواردن کردووە کە دەتوانن خوێنبەرەکانی ناو جەستە بکەنەوە و نەهێڵن


لە بابەتێکی تەندروستی healthline بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بە ١٠ خواردن داوە کە خوێنبەرەکانی جەستە دەکەنەوە و ناهێڵن دابخرێن، کە بریتین لەمانە:

١. سیر:

کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆڵی ناو خوێنبەرەکان ناهێڵێت.

٢. هەنار:
جەڵتەی دڵ و مێشک ناهێڵێت.

٣. نیسک:

سەرچاوەی پۆتاسیۆمە و کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە.

٤. پرتەقاڵ:

دەوڵەمەندە بە ڤیتامینcو ریشاڵییەکان کە کۆلیسترۆڵەکانی ناو خوێنبەرەکان دەمژێت و کەمیان دەکاتەوە.

٥. بادەم:

سوودی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی شەکر هەیە.

٦. ماسی سەردین:

دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-٣ کە رێگە لە رەقبوونی خوێنبەرەکان دەگرێت.

٧. چەوەندەری سوور:
پڕیەتی لە دژە ئۆکسانەکان.

٨. ئاڤۆکادۆ:
بە هەمانشێوە پڕیەتی لە دژە ئۆکسانەکان کە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.

٩. شۆکۆڵاتە:
ئەمیش دەوڵمەندە بە دژە ئۆکسانەکان.

١٠. زەردەچەوە:

دژە هەوکردنە، هەروەها فشاری بەرزی خوێن کەمدەکاتەوە.



 
 












گەلەری