PM:02:53:14/04/2025
1380 جار خوێندراوەتەوە
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە و دەشڵێت، داوا لەو کەسانە دەکەن کە کێشەی کارتی بایۆمێتریان هەیە سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزارکەس کە لە دایکبووی ٢٠٠٧ن ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
وتەبێژی
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەشکرد، هەرکەسێک کێشەی کارتی بایۆمێتری
هەیە با سەردانمان بکات.