سەردێڕ:

٦٠ پەرلەمانتار داواى هەموارکردنەوەی یاسای پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی دەکەن

PM:04:36:11/04/2025

2548 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد، زیاتر لە ٦٠ واژۆی پەرلەمانی کۆکراوەتەوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی٢٠٢٥، فیراس مسلماوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، زیاتر لە ٦٠ واژۆی پەرلەمانی کۆکراوەتەوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی و کەمکردنەوەی مووچەی هەرسێ سەرۆکایەتیی هەرێم و نوێنەران و پلە تایبەتەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشتیوانی داواکاری مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکانی فەرمانبەران دەکەین لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت.

باسی لەوەشکرد، داواکارییەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کراوە بۆ کاراکردنی کاری لیژنەی مووچە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە مووچەی فەرمانبەران.

هاوکات، دوێنێ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی بۆ تاوتوێکردنی داواکارییەکانی کارمەندانی پەروەردەیی ئەنجامدا، ئەمەش لە چوارچێوەی یەکەم بابەتی یاسادانانی ساڵی چوارەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکان.













گەلەری