PM:02:17:10/04/2025
2212 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کارکردن و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تییدا هاتووە، لە دوای گۆڕینی کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی و سەرپێچی شۆفێران لە رێگای سەرەکی سلێمانی – تاسڵوجە، ئێستا ژمارەیەک لەو کامێرایانە کاردەکەن و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کامێراکان بەسیستمی یەک خاڵ کاردەکەن، لە
توانایاندایە لەیەک کاتدا سەرپێچی تیژڕەوی سێ ئۆتۆمبێل بەیەکەوە تۆماربکەن، لە
ئایندەیەکی نزیک سەرجەمیان دەکەونە کار.