سەردێڕ:

ئەپیکور: بەپەرۆشین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

PM:11:22:03/04/2025

3816 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێم (ئەپیکور) رایگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی پرسی نەوتەوە بگەنە رێككەوتن، "ئێمە ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان".


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، کۆمەڵەی پیشازی نەوتی کوردستان(ئەپیکور) رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتن بەرێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، هەناردەی نەوت دەست پێدەکاتەوە و پێویستە رێز لەرێککەوتنەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێم بگیرێت و داواکارییەکانمان گەیاندووەتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت وەبەرهێنانیان دەست پێدەکاتەوە، وەبەرهێنەرەکانیان بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆری تورکیا و عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو زیانیان بەرکەوتووە، بۆیە ناچاربوون بەشێوەیەک کەمتر لە نرخی بازاری جیهانی نەوت بفرۆشن و نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار زیانیان پێگەشتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە دوو ساڵە هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بۆرییەوە راگیراوە، لە ئێستاشدا کۆمپانیا نەوتییەکان داوای ئەو ملیارە دۆلارە قەرزەیان دەکەنەوە کە لای حکومەتی کاربەڕێکەرە، پارتی و یەکێتیش لەرێگەی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە کێشە بۆ هەناردەی نەوتەکە دروست دەکەن، تا فرۆشتنی نەوتە قاچاخەکەی خۆیان بەردەوام بێت.



















گەلەری