PM:02:37:24/03/2025
1164 جار خوێندراوەتەوە
ئامادەکارییەکانی هاوڵاتیان بۆ پێشوازیکردن لە هاتنی جەژنی رەمەزان بازاڕەکانی قەرەباڵغ کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، هاوڵاتییان تا دێت ئامادەکارییەکانیان بۆ کۆتا رۆژەکانی مانگی رەمەزان و پێشوازیکردن لە جەژن گەرموگوڕتر دەبن، کڕیار و فرۆشیاریش کۆکن لەسەر ئەوەی کە تەنها مووچەیە دۆخی بازار دەبوژێنێتەوە، بەڵام مووچەکە نییە.
هاوکات فڕۆشیاران
دەڵێن، "هاوڵاتیان زیاتر خواستیان لەسەر پێداویستییەکانی رۆژانەیە" و
هاوڵاتیانیش دەڵێن، "دۆخی هەرێم قەزا و قەدەرە و رۆژی پارە خەرج کردن نییە".