PM:10:10:22/03/2025
1436 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئیستا لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی بەردەرەش شەڕ روویداوە و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، تەحسین عسمەت، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی گۆمەزەرد لە سنووری دارەتووی سەربە شارۆچکەی بەردەرەش بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە شەش کەس برینداربوون.
بەرێوەبەری
ناحیەی دارەتوو ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بریندارەکان گەیەندراونەتە
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ و دوو لە بریندارەکان برینەکەیان سەختە.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، هەر لەماوەی ئەم چەند هەفتەیەی رابردوودا لە هەولێر چوار ئەندامی خێزانێک
لەلایەن پزیشکێکەوە کوژران و لە سنووری شارۆچکەی سەیدسادقیش شەش ئەندامی یەک خێزان
کوژران و شەوی رابردووش لە گوندی قەرەتەپەی سنووری پارێزگای کەرکوک، سێ کەس کوژران
و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.