سەردێڕ:

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە لە گوندێکی سنووری چەمچەماڵ سێ کەس کوژران

PM:07:42:22/03/2025

3676 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی قاسم بەگزادەی سنووری چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش برینداربووە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی قاسم بەگزادە لە سنووری چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی یەکێک لە کوژراوەکان رەوانەی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کراوە و دوو تەرمی دیکەش بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی براون.
بەپێی وتەی چاوگێک، ناکۆکییەکەیان لەسەر زەوی و زاربووە لە ئێستادا پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر لەماوەی ئەم چەند هەفتەیەی رابردوودا لە هەولێر چوار ئەندامی خێزانێک لەلایەن پزیشکێکەوە کوژران و لە سنووری شارۆچکەی سەیدسادقیش شەش ئەندامی یەک خێزان کوژران و شەوی رابردووش لە گوندی قەرەتەپەی سنووری پارێزگای کەرکوک، سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.




 














گەلەری