PM:04:08:22/03/2025
18072 جار خوێندراوەتەوە
چالاکی کاتژمێری زەوی چالاکییەکی جیھانیيە و بە بەشداری زیاتر لە ١٥٠ وڵات، لەکۆتا شەممەی مانگی ٣ لەکاتژمێر٨:٣٠ـی شەو ئەنجامدەدرێت و ئه‌مساڵیش هەر وەكو ساڵانی پێشوو له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لە کاتژمێری زەویدا سەرجەم گڵۆپ و رووناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێندرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ له هه‌ولێر و سلێمانی ئەو چالاکییە ئه‌نجامده‌درێت، کە تێیدا ته‌واوی گڵۆپ و رووناككه‌ره‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر دەکوژێندرێنەوە، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و چالاكییه له ساڵی ٢٠٠٧ لە شاری سیدنیی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئێستا له زیاتر له ٧ هه‌زار شار له ١٧٢ وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هەروەها، مه‌به‌ست له‌و چالاكییه، دروستکردنی
پردی پەیوەندی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەيه‌تی لەجیھاندا، بۆئەوەی ببێتە ھۆی
بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی زەوی.