PM:11:20:19/03/2025
1488 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای گشتی پڕكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری غاز رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به سوته‌مه‌نی غاز كارده‌كه‌ن روی له‌زیادبون كردوه، به‌جۆرێك گه‌یشتوه‌ته ٧٣ هه‌زار ئۆتۆمبێل له عێراقدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئه‌نمار عه‌لی حسێن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی پڕکردنەوە و خزمەتگوزاری گاز له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه سوته‌مه‌نی غاز به‌كارده‌هێنن له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی ئێستادا بۆ دوو هێنده زیادیان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مه له چوارچێوه‌ی
جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا دێت، هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه و وه‌زیری نه‌وت به‌دیهاتووه.
ده‌شڵێت، پرۆژه‌ی زیادكردنی سیسته‌می غاز بۆ
ئۆتۆمبێله‌كان شاهیدی گرنگیدانێكی زۆری هاوڵاتیانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سوده ئه‌رێنییه‌كانی
ژینگه‌یی و ئابووری و پله‌یه‌كی به‌رزی سه‌لامه‌تی.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی
به سوته‌مه‌نی غازی شل كارده‌كه‌ن گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ٧٣ هه‌زار ئۆتۆمبێل له
عێراق، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یان له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی ئێستا له ٣٢
هه‌زار ئۆتۆمبێل زیاتر نه‌بوو.
باسی له‌وه‌شكردووه،
به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌می زیادكردن له مانگی ڕابردودا ١٤١٣ سیسته‌م بووه، كه
زیادكراون بۆ وۆركشۆپه ته‌كنیكییه‌كان كه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه،
له‌ئێستاشدا رێكاره‌كانی زیادكردنی سیسته‌مه‌كانیان ئاسان كردووه به وه‌رگرتنی
تۆماری ئه‌لیكترۆنی و به‌سته‌ری داواكاری له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی حكومه‌ت.