سەردێڕ:

لە رەواندز هاوڵاتییەک لە چیا هەڵدێرا؛ باردۆخی تەندروستی ناجێگیرە

PM:07:57:19/03/2025

1080 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، لە سنووری قەزای رەواندز هاوڵاتییەک لە چیا هەڵدێرا و لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستیی نا جێگیرە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هاوڵاتیەک لە خەرەندی رواندز لە بەرزاییەکی زۆرەوە کەوتووتە خوارەوە و دواتر کەوتووەتە ناو رووباری ناو خەرەندەکە. لە ئێستادا ٧ تیمیان چوون بۆ رزگارکردن و هێنانەوەی ئەم هاوڵاتیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ٧ تیمیان چوون بۆ رزگارکردن و هێنانەوەی هاوڵاتییەکە، رەنگە کەمێکی دیکە بگەینرێتە فریاکەوتنی سۆران، هاوڵاتیەکە برینی سەختە و برینی زۆری هەیە.













گەلەری