AM:08:46:19/03/2025
3528 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، هەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی دوێنێ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر کۆبوونەوە، پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی گەیشتینە دوا رەشنووسی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بافڵ تاڵەبانی بۆ دووەم جار
سەردانی مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی کرد و رایانگەیاند، لە
کۆبونەوەکەدا گەیشتینە دواڕەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو، کە دەبێتە
ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی دیكە و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.