سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا: چەند گەڕەکێکی سلێمانی تاکو سێشەممە کارەبای بەردەوامی دەبێت

AM:09:27:15/03/2025

1716 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارەبای نیشتیمانی بە بەردەوامی لە چەند گەڕەکێکی سنووری سلێمانی دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، لە ئەمڕۆ کاتژمێر یەکـــەوە تا رۆژی سێ شەممە لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی بە بەردەوامی کارەبای نیشتیمانی دەبێت و دەشڵێن، ئەم کارە بە مەبەستی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانییە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەم تاقیکردنەوەیە رێکارێکی رۆتینییە و لەلایەن وەزارەتی کارەباوە ئەنجامدەدرێت بەمەبەستی دۆزینەوە و دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی سەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا و لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا پێشوەختە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.













گەلەری