PM:11:38:12/03/2025
2164 جار خوێندراوەتەوە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران و بودجه‌ی به‌كاربردن دڵنیاییدا و رایگەیاند، پاره‌ی ته‌رخانكراو مسۆگه‌ركراوه و ٥٦ ترلیۆن دیناری بودجه‌ی ساڵی رابردووش بۆ ئه‌مساڵ ماوه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، باسم عه‌وادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی رابردوو ٢١٣ ترلیۆن دینار بووە، له‌و بڕه ١٥٦ ترلیۆن دینار خه‌رجكراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ٩٠ تریلیۆن دینار
له بودجه بۆ مووچه و ٤٠ ترلیۆن بۆ بودجه‌ی به‌كاربردنی وه‌زاره‌ته‌كان و ٢٧ ترلیۆن
دیناریش بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراوه و لەکۆی بودجەی ساڵی رابردوو ٥٦
ترلیۆن دیناریان بۆ ماوەتەوە بۆ ئەمساڵ.