بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبونەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوموتی کاربەڕێکەر، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد بۆ ئامادەکردنی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەویش دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕی ٩٥٨ ملیار دینار وەک مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووريی هەرێم.
گرنگترین دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران پێکدێن لەمانە:
١ـ لێخۆشبوون لە قیستەکانی سوودمەندانی قەرزی بچووک لە ساڵانی پێشوو کە
سوودمەندەکانیان کۆچی دواییان کردووە.
٢ـ سەرۆکوەزیران وەزارەت و دامەزراوەکانی ڕاسپارد هەرچی زووە لیستی
مووچەی مانگی ئادار ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێردرێت و
پێش جەژن مووچەکە بدرێ.
٣ـ ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی هەرێم کردەوە بۆ
جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە بە ئاراستەی هەناردەکردنەوە و فرۆشتنی نەوتی
هەرێم.
٤ـ گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژەکانی پشوو و بۆنە فەرمییەکان لە
ڕۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران ڕێکاری
یاسایی و تەشریعیی پێویست لەمبارەوە بگرنەبەر.