سەردێڕ:

رێنماییەکانی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم بۆ خوێندکاران راگەیەنرا

PM:12:36:03/03/2025

2096 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەراتی گشتیی ئەزموونەکان سەبارەت بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ( ٤ و ٦ و٨ و٩ )ـی مانگی سێ بەشێک لەتاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن و بەشێکی دیکەیان لەدوای جەژنی نەورۆز تەواودەکرێن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەرێوەبەراتی گشتیی ئەزموونەکان لە هەرێم رایگەیاند، سەرجەم قوتابخانە حکومی و نا حکومییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە پاپەندبوونە بە ساڵنامەکە بەهۆی پشووەکانی ئازار و نەورۆزەوە.

ئاماژەی بەوەکراوە، رۆژانی (٤ و ٦ و٨ و ٩)ی مانگی سێ تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام بدرێت  بۆ ماوەی چوار رۆژ.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چوار رۆژی دیکە لەدوای جەژنی نەورۆز لە (٢٤ و ٢٥ و ٢٦ و ٢٧)ـی مانگی سێ تاقیکردنەوەکانی تر تەواو بکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاندبوو، پشووی بەهارە لە ناوەندەکانى خوێندن لە ١١ تا ٢٣ـی ئەم مانگە دەبێت.













گەلەری