AM:11:08:03/03/2025
13732 جار خوێندراوەتەوە
رووداوێکی هاتووچۆ لە دەربەندیخان بووە هۆی بریندار بوونی دوو کەس و گیانی لەدەست دانی کەسێکی دیکە.
بەیانی ئەمرۆ دووشەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رووداوەکە لە بانی خێڵان لە دەربەندیخان روویداوە و دواتر بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون و رەوانەی سلێمانی کراون و هاوکات برینی یەکێکیان سەختە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رێژەی مردن بەهۆی رووداوی هاتووچۆ و کوشتنەوە زۆر بووە و رۆژی رابردووش پەیامنێری ئێن ئاڕ تى رایگەیاندبوو، له‌ناو یه‌كێك له پاركه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار لە سلێمانى هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ كه شۆفێری ئه‌مبوڵانسێكی فریاكەوتنی خێرای ته‌ندروستی سلێمانیه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا، به‌پێی زانیاریه‌كانیش، هۆكاره‌كه‌ی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه و پێشتر له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی بكوژه‌كه‌دا رێککەوتنیان كردووه.