AM:09:01:15/02/2025
1784 جار خوێندراوەتەوە
دواى دوو ساڵ لە راگرتنى بریارە ئەمساڵ تۆمارکردنی منداڵانی تازە لەدایکبوو لە پسوڵەى بەشەخۆراک دەستپێبکاتەوە.
ئەمرۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نەوزاد کامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکی فۆڕمی بەشەخۆراک لە زۆربەی پاریزگاکانی عێراق ئەنجام دراوە و لە هەولێریش وەک ئەزموونی دەستکراوە بە پڕۆسەکە، هاوکات وتیشی، لەگەڵ پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردندا سەرجەم مامەڵەکانی تۆمارکردنی منداڵانی تازە لەدایکبوو دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو،
بە دەستپێکردنی پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی بەشە خۆراک گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك
لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە و لە شارێكەوە بۆ شاریكی دیكە دەستپێدەكەنەوە و
وتیشی، ئەوان دڵنیان لەم ساڵدا ئەو بابەتە یەكلایی دەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی دوو ساڵ
دەبێت ئەو منداڵانەی لەدایك بوون و ناویان لە بەشەخۆراكی مانگانە زیاد نەكراوە، بەشەخۆراك
وەرناگرن، بەڵام بۆ ئەوەی ناوی ئەو منداڵانە تۆمار بكرێت لە فۆڕمی خۆراك مەرجە
کارتی نیشتیمانی هەبێت و، بەپێچەوانەوە هەركەس كارتی نیشتیمانی نەبێت ئەوا لە بەشەخۆراک
بێبەش دەبێت.