کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە. دەشڵێت، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە سەرەتا بە نمە باران لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەستپێبکات و پاشان بەهۆی بارستە هەوایەکى ساردەوە کە روو لە هەرێمی کوردستان دەکات پلەکانی گەرما زۆر نزم ببنەوە.
باسی لەوەشکرد،
بەفر بارین سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان
بەفری زیاتر دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کەشی سبەینێ لە كاتەكانی بەیانیدا نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی
دەبارێت. بەفر لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە
و ئیدارەی سۆران و راپەڕین دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین زیاتر دەبێت. بۆ
كاتەكانی شەو كاریگەری ئەو شەپۆڵە لەسەر
ناوچەكەمان كۆتایی دێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١١ پلەى
سیلیزى
سلێمانی : ٩ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٩ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٣ پلەى
سیلیزى
زاخۆ : ٩ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -٣ پلەى
سیلیزى
سۆران: ٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٧ پلەى
سیلیزى.