سەردێڕ:

کەشناسێک: لە هەرێم بەفر دەبارێت

دیمەنی بەفربارین لە ساڵی رابردوودا
PM:09:28:09/11/2021

66528 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراقی پێشبینیەکانی کەش و ھەوای بۆ چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەدا لە هەریەكە لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک پێشبینی بەفربارین و بارانبارین دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، حسێن ئەسەدی کەشناسی عێراق پێشبینیەکانی کەش و هەوای بۆ چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ''لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بارستە هەوایەکی سارد لە تورکیاوە بەرەو هەرێم دێت و لەناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک ئەگەری بەفربارین زۆرە و پێشبینی بارانبارینیش دەکرێت."

ئەوەشی خستوتەڕوو، لە هەفتەی داهاتووشدا بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوای دەریای ناوەڕاستەوە دۆخەکە ناجێگیر دەبێت.

حسێن ئەسەدی باسی لەوەشکردووە، لە هەفتەی داهاتوودا پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن.













گەلەری