سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی رووداوەکەی وریا حەمەکەریم

PM:01:39:06/02/2025

6608 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوی گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم بەهۆی تیژڕەوی شۆفێری بارهەڵگرەکەوە بووە.


ئەمڕۆ ٦ی شوباتی ٢٠٢٥، بەختیار محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی لە بارەی رووداوی کۆچی دوایی وریا حەمەکەریمی پەیامنێری ئێن ئاڕتییەوە رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوی و بێ ئاگاییشۆفێری بارهەڵگرێکەوە بووە.

دەشڵێت، وریا حەمە کەریم لە کاتی شۆفێریدا نەبووە و هاوکاری شۆفێرێکی تری کردووە کە ئۆتۆمبێلەکەی پەکی کەوتووە.













گەلەری