PM:04:18:04/02/2025
6996 جار خوێندراوەتەوە
شاندی پارتی و یەکێتی پێنجەم کۆبوونەوەیان کرد و بەپێی زانیارییەکان رەشنوسێکی ١٥ خاڵییان سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی حکومەتی نوێ ئامادەکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان تیمە تەکنیکییەکانی پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا رەشنوسێکی ١٥ خاڵییان لەسەر چۆنییەتی بەرێوەبردنی کابینەی نوێ ئامادە کردووە، کە خۆی دەبینێتەوە لە بەڕێوەبردنی حکومەت، پەرلەمان، پەیوەندییەکان، دارایی و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، پێشمەرگە و وزە و دەسەڵاتی دادوەری.
هاوکات، هەر بەپێی زانیارییەکان لە رەشنوسەکەدا باسکراوە ئەو ١٥ خاڵە وەکو
بنەمای کارکردنی کابینەی دەیەمی حکومەت دانراوە.