PM:01:27:04/02/2025
2760 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی بۆ جاری پێنجەم لە کۆبوونەوەدان کە بڕیار وایە بۆ دواین جار قسە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، پێنجەمین کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و هاوکات، بە پێی وتەبێژێکی یەکێتیش ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە دواین کۆبوونەوە.
هاوکات، رێواس فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتی پێش دەستپێکردنی کۆبونەوەکە رایگەیاندبوو، "ئەو خاڵانەی لەسەری رێککەوتووین زۆر زیاترە لەو خاڵانەی لەسەری رێکنەکەوتووین،
بەڵام جیاوازیی بیر و بۆچوونمان هەیە، هەروەها جیاوازیمان لەسەر ئەو میکانیزمانە هەیە
کە دەمانەوێت پرۆسەکەی پێ بەڕێوەببەین، بۆیە ئومێد دەکەین ئەوەی ئەمڕۆ نەمانتوانی
لەسەری رێکبکەوین، لیژنەی باڵای دانوستانەکان بتوانێت لەسەری رێک بکەوێت."