AM:11:32:04/02/2025
4044 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ بە یەک چەردەیەک مووچەی مانگی یەکی هەرێمی نارد، کە نزیکی ٩٦٠ ملیار دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵ بڕی ٩٥٨ ملیار دیناری خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەزووترین کاتدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچەی
مانگی یەک دەکات.
لە دوای رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا ئەمە یەکەم چەردەیەکە دەچێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم و بۆ مووچەی مانگی یەک تەرخان دەکرێت، لەکاتێکدا مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا دابەش نەکراوە و چارەنووسی نادیارە کە حکومەتی عێراق تەواوی پارەکەی رادەستی حکومەتی کاربەڕێکەر کردووە.
بڕی پارەی پێویست بەردەستە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و پێویستە لە زووترین کاتدا مووچە دابەش بکرێت.